ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ نهێنیه‌ بزانه‌ كه‌ دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا وه‌فدێكی كوردی ئه‌نجامیداوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، باس له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی نێوان وه‌فدی كوردی و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای عێراقی ده‌كات، كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ باسكراوه‌ ئاشكرای ده‌كات.

(عەدنان موفتی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، رایگه‌یاندوه‌”پێش دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌ سه‌ر داوای سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ (فواد مه‌عصوم)، به‌ وه‌فدێك چوونه‌ته‌ به‌غدا، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و (عه‌دنان موفتی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان ئه‌نجامداوه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای عێراقی كه پێكهاتبوون له‌ (نوری مالیكی وه‌كو جێگری سه‌رۆك كۆمار و صاڵح موتڵه‌گ و عه‌ممار حه‌كیم) كه‌ نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی كۆمارییان كردووه‌.

به‌ پێی گوته‌كانی موفتی” لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کراوە کە لەنێویاندا بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق.

Back to top button