كچێكی بەریتانی بزانە بەچی دووگیان بووە
خواكوڕك
چه‌ند سایتێكی جیهانی ئه‌م هه‌واڵه‌ین وه‌كوو سه‌رسوڕهێنه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت پزیشکان لەسەرەتا بڕوایان وابووه ئەو کچە ته‌مه‌ن 15 ساڵه دووگیانه و پشكنینیان بۆ كردووه وا ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام دواتر ده‌ڵێن یان تووشی نەخۆشی قۆڵۆن و تایبه‌ت به ناوسك بووه، بەڵام دوای ئه‌وه‌ی بڕیارده‌ده‌ن نەشتەرگەری بۆ ئه‌نجامبده‌ن، ده‌رده‌كه‌وێت “ھەشتپێیه‌ك” لەناو سکیدایه.
باس له‌وه‌كراوه گوایه ئه‌و کچە بۆ ماوەی چه‌ند مانگێك چووه‌ته چه‌ند گوندێك و لەکەناراوەکاندا مەلەوانی كردووه، بۆیه ھێلکۆکە بچووکه‌ی ئه‌و جۆره گیانداره (ھەشتپێ) کە بەچاو نابینرێن، لە ڕێگەی دەمییەوە چووه‌ته ناو سكیه‌وه و گه‌وره بووه‌و دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و ئازاره‌ى بۆ دروستكردووه.
س: دوارۆژ