یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و ئه‌م پرسانه یه‌كلا ده‌كاته‌وه

خواكوڕك
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆببێته‌وه كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ و هه‌نوكه‌یی تایبه‌ت به یه‌كێتی و بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان گه‌نگه‌شه بكات.
بەپێی زانیارییە میدیاییه‌كانی (خواكوڕك) وا بڕیاره ئەمڕۆ چوارشەممە 17/5/2017 مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆببێته‌وه، له كۆبونەوەكەشدا تاوتوێی پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان و پرسی ڕیفراندۆم و ڕێكەوتنی نێوان یەكێتی و گۆران بكرێت، و هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسی تری نێوخۆی یه‌كێتی باسی لێوه‌بكرێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ” لە چەند ڕۆژی ڕابردودا یەكێتی و گۆران لە سلێمانی كۆبونەوەو لەبارەی پرسی گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمانەوەو دواتریش بەرپرسێكی گۆران ڕایگەیاند” كۆبونەوەكەیان لەگەڵ یەكێتی خراپبووە و نه‌گه‌یشتوون به هیچ ئه‌نجامێك.