حه‌شدی شه‌عبی هێرشی ده‌ستپێكرد و پێشمه‌رگه‌ش ناڕازین
خواكوڕك
هێزه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی،له سنوری قه‌زای شنگال پێشره‌ویان كردووه بۆ سنوری ناوچه‌ی به‌عاج و هێزێكی گه‌وره‌یان به رێكه‌وتووه، فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌ی ئیداری شنگال هۆشداریدا له پێشڕه‌وییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
به پێ زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) حه‌شدی شه‌عبی به هێزێكی گه‌وره‌وه له سنوری قه‌زای شنگال له پێشره‌وی به‌رده‌وامه و هێرشی كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵگای (تل به‌ناتیان) و به‌شیكی زۆری كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، له هه‌مانكاتدا (تل قەسەب و کۆچۆیان) گەمارۆداوە بەرەو (قەیرەوان و شارۆچکەی بەعاج) پێشرەوی دەکەن.
فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیش رایده‌گه‌ێنێت” تاوەکو بەعاج و سنووری سەر سووریا ناوەستن، هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەوی حەشد لەو ناوچەیەدا ناڕازین، هۆشداری ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر حه‌شد به‌رده‌وام بێ ئه‌وا كاردانه‌وه‌ی توند ده‌بێ، پێویسته حه‌شدی شه‌عبی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم چۆڵبكات.