بارزانی به‌ سه‌فه‌رێك سه‌ردانی ئه‌م ووڵاته‌ ده‌كات، بزانه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێكه‌؟ له‌گه‌ڵ كێ كۆده‌بێته‌وه‌؟

خواكوڕك

به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی سبه‌ینێ 18/5/2017 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كوردستان به‌جێده‌هێڵێت و سه‌فه‌ری ووڵاتێكی عه‌ره‌بی ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ.

 

به‌ پێی زانیارییه‌كانى (خواكوڕك) كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو وه‌ریگرتووه‌” سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ 18/5/2017 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، (مه‌سعود بارزانی) به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌كات و ده‌چێته‌ ووڵاتی (ئوردون)، له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌شیدا دیدارێك له‌گه‌ڵ (شا عبدالله‌ ی دووه‌م) شای ئوردون به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت.

 

به‌ پێی زانیاریه‌كانیش سه‌ردان و سه‌رفه‌ره‌كه‌ی بارزانی بۆ ئه‌م مه‌بستانه‌یه‌” شه‌ڕی داعش و  ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و قۆناغی دوای شەڕی داعش و هەندێک بابەتی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ دەکات، پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیش یه‌كێك ده‌بێت له‌ باسه‌كان.

Back to top button