حه‌یده‌ر شه‌شۆ: كاری په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ته‌واو بووه‌ ده‌بێت بكشێنه‌وه‌

خواكوڕك

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كان ئێزیدخان سه‌باره‌ت به‌ جموجۆل و پشێویه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال رایگه‌یاند” بوونی پەكەكە لە شنگال هۆكاری سەرەكی ئاوەدان نەكردنەوە و نەگەڕانەوەی ئاوارەكانە و دوپاتیشی كردەوە دەبێت پەكەكە شنگال چۆڵ بكات.
(حەیدە ر شەشۆ) فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی ئێزیدخان كه‌ هێزێكی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌، لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت “ئاوەدانكردنەوەی شنگال بوودجەیەكی تایبەت و ئیدارەیەكی سەركەوتووی پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا نین پەكەكە شنگال بكاتە قەندیلی دووەم، هه‌روه‌ها بوونی پەكەكە لە شنگال هۆكاری سەرەكی ئاوەدان نەكردنەوە و نەگەڕانەوەی ئاوارەكانە، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك هۆكاری دیكەیش هەن كە تا ئێستا خزمەتگوزاری پێشكەش بە شنگال نەكراوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەی بوونی پەكەكە لە شنگال پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەكەكە لە شنگال پێكەوە بگەنە رێككەوتن و بابەتەكە یەكلایی بكەنەوە.
فه‌رمانده‌كه‌ی ئێزیدخان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ ” پەكەكە كارەكانیان تەواو بووە دەبێت بگەڕێنەوە، لە ئێستادا مانەوەی پەكەكە لە شنگال لە بەرژەوەندی شنگال و تەواوی هەرێمی كوردستان نییە.

Back to top button