حشدی شەعبی هەرەشە لە پێشمەرگە دەكات و دەلێت موڵەت لەكەس وەرناگرین

خواكوڕك 

هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر و فەرماندەی باڵای حشدی شەعبی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایدەگەێنێت،ئەوان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی بندەستی داعش مۆڵەت لە هیچ کەسێک وەرناگرن.

ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر دەشلێت، كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان پێویستی بە مادەی 140 دەستووری عێراق چارەسەربكرێت، سەرۆكی كۆماری عێراقیش بەرپرسە لە جێبەجێ كردنی مادەكە و دەلێت،ئەوان لە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامدەبن، تاوەکو ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا کۆنتڕۆڵ دەكەنەوە”.

عامری هەروەها دەلێت ئێمە ئامادە نین بەهیچ شێوەیەك مۆڵەت لەكەس وەربگرین بۆ شەڕ كردن لەگەڵ داعش و دەلێت ئێمە مۆڵەت لەكەس وەرناگرین بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی كە داعش داگیری كردوە، هەروەها دەشلێت،هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەدێی قەیرەوان لە رۆژئاوای مووسڵ دەستپێکرد.

 

Back to top button