یه‌كێتى و گۆڕان شوقه‌كانى دۆسڵدۆرف
دانا مەنمی
سلێمانى ته‌نیا شارى ئۆپۆزسیۆنى فریشته‌ئاسا نییه ،به‌ڵكو شارى دزهكانیشه ، سلێمانى ته‌نیا مه‌ڵبه‌ندو لانكه‌ى شێران و زیندوكردنه‌وه‌ى خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى نییه ، به‌ڵكو هه‌وێنى یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه‌ى جاشایه‌تییه و یه‌كه‌مین دیوه‌خانى جاشایه‌تیش هه‌ر له شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانییه‌وه له‌به‌كره‌جۆ ڕیكخرا ، شێركۆ بێكه‌س شاعیرى مه‌زنى گه‌له‌كه‌مان سه‌باره‌ت به دیارده‌ى جاشایه‌تى ده‌لێت: ووتم هاوار هاوار كۆڵێ ئێشوئازار ، لهبهكرهجۆوه بار ده‌كرێ بۆ شار”.
ڕێكهوتنى هاوبه‌شى نێوان یه‌كیتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له 17ى 5ى 2016 واژۆ كرا ، هه‌لبه‌ت زۆر به‌شان و باڵیدا هه‌ڵدرا كه گوایه ته‌رازوى هێز ده‌گۆڕێت ، ده‌ستپێكى ڕیكهوتنهكهى یه‌كیتى و گۆران نه‌بۆ سه‌قامگیرى سیاسى بوو ، نه‌بۆ یه‌كڕێزى نێوماڵى كورد ته‌نانه‌ت نه‌یتوانى نێوماڵى یه‌كیتى و گۆرانیش ڕێكبخات ،چ بگات به ڕێكخستن و باشتر كردنى ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك ،بزوتنه‌وه‌ى گۆران نه‌ك نه‌یتوانى له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگاى كورده‌واریدا ڕیفۆرم ئه‌نجام بدات و هاوسه‌نگى هێزو هه‌نده‌سه‌ى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى و ئابورى بگۆڕێت ، ته‌نانه‌ت له هه‌ناوى خودى بزوتنهوهكهشدا دۆش داماو تووشى لێكترازان و ئینشقاق و پوكانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى بێ ئومێد بوونى خه‌ڵكى لێكهوتهوه .
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌یتوانى زۆنى سه‌وز له‌ژێر میزاجى حزب و قۆرغكارى و پاوانخوازیدا ده‌ربهێنیت ، به‌ڵكو بارگرانیه‌كى تر‌ى خسته سه‌ر ئه‌و لۆژیكى بیركردنه‌وه‌یه‌و زۆنێكى تر‌ى به‌ناوى نیلى قوتكردهوهو بهفۆڕمێكى تر كلتورى ئاشتى و پێكه‌وه ژیانیشى ریشه‌كێش كرد‌و كلتورى توندوتیژى و شه‌ره‌نگێزى و ناشیرینكردن و بێنرخكردنى به‌رامبه‌رى خولقاند ، كلتوری فه‌لسه‌فه‌ى پۆزه‌تیڤ نرخاندن و به‌كارهێنانى توندوتیژى ، توندوتیژى خۆپیشانده‌ران له‌شه‌قام و ههلسوڕوانیان له ناو كۆمه‌ڵگادا زمانى قسه‌كردنى گۆرانخوازان و بوو كه دواجار به‌نیازى دروستكردنى هێزى میلیشیاى چه‌كداریش بوون !
بزوتنه‌وه‌ى گۆران له ڕووى ره‌مزییه‌وه له ڕێگه‌ى میدیاى فه‌رمى و نافه‌رمى و سیبهرهوه و میدیاكارى بێ موراڵ و دور له میسداقیه‌ت و به ده‌رونێكى نه‌خۆشه‌وه ده‌میان بۆمبڕێژكرابوو كه ژینگه‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردی‌یان له ناو ترس و تۆقاندن و توندوتیژى و ئیرهابى فیكرى دا ره‌نگڕێژ كرد ، ئه‌م لۆژیكه لۆژیكى سه‌ركوتكردن و چهپێنهرى ئازادى قسه‌كردن و بیروراى جیاواز و دژ به دونیاى پلۆرالیزم بوو .
یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دوو هێزى خاوه‌ن فكر‌و هه‌وێن و هه‌ڵقولاوى یه‌كترن ، هه‌م یه‌كیتى و هه‌میش بزوتنه‌وه‌ى گۆران ئامرازى سه‌ره‌كى كاركردنیان سیاسه‌تى ترساندن و بێده‌نگ كردن و به‌رهه‌مهێنانى كلتورى شه‌ره‌نگێزى یه ، یه‌كێتى له ڕێگه‌ى هێزى چه‌كداره‌وه پرۆژه‌یه‌كى پێیه بۆ بێده‌نگكردن و بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیش له ڕێگه‌ى ئیرهابى فیكرییه‌وه ، ئامانجى یه‌كیتى و گۆران ئیفلیجكردن و بێده‌نگكردنى كۆمه‌ڵگایه”.
له‌ڕووى ئیداریشه‌وه نهیهكێتى و نهبزوتنهوهى گۆڕان نه‌یانتوانى ئیداره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو لهقهڵهمڕهوى خۆیاندا بنیات بنێن ، سه‌ربارى به‌هه‌ده‌ر دانى سامانى گشتى و داگیركردنى ملیۆنان دۆنم زه‌وى و بردنى ملیارات دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات ، عهنتیكهیهكى تر كه له زمانى سێ په‌رله‌مانتار به‌ڕێزان ( شێركۆ جه‌وده‌ت و سۆران عومه‌رو عه‌لى حمه ساڵح ) بڵاوكرایه‌وه ،هه‌ڵبه‌ت له دواى سه‌فه‌رێكى خۆش بۆ ئه‌وروپا و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان دزێكى گه‌وره‌ى بێ ناونیشان كه خاوه‌نى (360) شوقه‌یه له نزیك (دۆسڵدۆرف ) له‌ئه‌ڵمانیا وه‌كو مژده‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكى كوردستان ئاشكرا كرد .
له پاش ده‌نگۆى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاماژه به (كۆسره‌ت ره‌سوڵ على ) جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كیتى نیشتیمانى كوردستان كرا وه‌ك خاوه‌نى ئه‌و شوقانه ، مژده‌ى ئه‌م سێ په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و گۆران مژده بوو له نێوان دڵخۆشى و دڵگرانى ، ئومێد‌و نائومێدى ، ئه‌مه جۆرێكه له مه‌ته‌ڵ له شێروخه‌ت كردن له‌گه‌ڵ كوێردا ،ئه‌مه یاریكردنه به‌هه‌ست و نه‌ستى خه‌ڵكى كوردستان ،زیاتر نیگه‌رانى و بێ متمانه‌یی و دۆردۆنگییهكان توڕهتردهكات ، قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى به بێ به‌ڵگه ،خزمه‌تكردنه به گه‌نده‌ڵكاران سیناریۆیه‌كى سیاسى یه بۆ داپۆشین و شاردنه‌وه‌ى ئه‌و شهرمهزارییهى كه به‌رهه‌مى سهرفهرهكهى ئه‌وروپایان بوو .
هیچ دزێك خۆى پێ دز نییه ، چونكه دزه‌كان خۆیان پێ ئه‌شراف و خاوه‌نماڵه ،دزه‌كان شه‌رمیان نه‌ماوه ،وه‌ك جاشایه‌تى دواى شه‌سته‌كان ! شۆرشى دزه‌كان و شۆرشى جاشه‌كان له ئه‌ى ره‌قیبه‌وه ده‌ستى پێكرد و ئێستا ئه‌و شۆرشه بووته خزمه‌تى نیشتیمان و هه‌ژماركراوه بۆیان ، جگه له شوقه‌و ڤێلاكان له دۆسڵدۆرف له كۆڵن و له بۆنیش شوقه‌و ڤێلاى تر هه‌ن ! ئه‌ى داهاتى مانگانه‌ى خاڵه‌سنورییه‌كان و باج و رسومات له كۆمه‌ڵگاى باجه‌كان و له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى و له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گومركى سلێمانى، هتد… كه زیاتر له (50) ملیۆن دۆلاره ، له‌كاتێكدا ئه‌م پاره‌یه ناگه‌ڕێته‌وه‌و بۆ سه‌ر خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌رێ له گیرفانى كێدایه ؟!
ئێستا بازه‌كه له‌سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ پاڵه‌وانه‌كه‌ى شاخ نیشتووه‌ته‌وه ، سێ پهرلهمانتارهكهیش لاى خۆیانه‌وه رونكردنه‌وه‌یان دا و ئه‌ستۆپاكى كۆسره‌ت ره‌سوڵ یان ڕاگه‌یاند ، ئێستا ده‌پرسم كێ خاوه‌نداریه‌تى (360) شوقه له ئه‌ڵمانیا ده‌كات ؟ ئه‌مه وه‌كو ئه‌و مهتهڵهى لێهات ئایا هێلكه له مریشكه یان مریشك له هێلكه !