سوریا:ئەمریکا درۆ دەکات

خواكوڕك
دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی سوتاندنی لاشەی لەسێدارەدراوانی زیندانی سیدنایا لە لەلایەن نوێنەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن ستیوارد، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بڵاوکراوەیەکدا ئەو هەواڵە بە درۆی هۆڵیود ناو دەبات پێی وایە سیناریۆیەکی ئەمریکیە و شتی لەو جۆرە ڕوینەداوە.
جۆن ستیوارد لە وتەیەکدا ئەوەی خستبویە ڕوو کە ڕژێمی سوریا بۆ شاردنەوەی لە سێدارەدراوانی زیندانی سیدنایا لاشەکانیانی سوتاندووە.
پێشتریش ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کرد کە ڕژێمی سوریا زیاتر لە پێنج هەزار زیندانی لەو زیندانە لەسێدارە داوە.

س:رۆیتەرز

Back to top button