رۆژنامەیەكی ئەمریكی بابەتی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریكا ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
رۆژنامەی واشنتۆن تایمزی ئەمریكا لەزاری مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە،کە ریفراندۆم بۆ نیشاندانی ویستی خەڵکی کوردستانە و ڕەتی کردەوە ھیچ لایەنێکی کوردی ئەو بابەتە بۆ موزادەی سیاسی بەکار بێنێت هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە مەسرور بارزانی، جەختی لەوە کردوەتەوە کە ریفراندۆم پرسێکی جدییە و بۆ ھیچ پڕوپاگەندەیەک نییە”.
رۆژی 16ی 5ی 2017 رۆژنامەكە لەمیانی گوتارەكەی لە دەزگای هێریتیج كە ئەمرۆ بڵاوی كردۆتەوە لەزاری راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشیمەسرور بارزانی دەڵێت تەنھا دانیشتوانە ڕەسەنەکانی کەرکووک بۆیان ھەیە بڕیار لەسەر داھاتووی شارەکەیان بدەن، مافی بەشداری کردنیان ھەیە، کەسانێک لەدەرەوە ناتوانن لە جیاتی کەرکووکییەکان ئەو بڕیارە بدەن، هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە مەسرور بارزانی، حکوومەتی عێڕاقی بەوە تۆمەتبار کرد کە بەھۆی ھۆکاری نادیار ماددەی ١٤٠ی دوای چەندین ساڵ جێبەجێ نەکردووە، نووسیویەتیش: “مەسرور بارزانی، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە ڕاستیدا ھێزی پێشمەرگە بووە بەرگری لەشاری کەرکووک کرد و نەیھێشت بکەوێتە دەستی داعش، وەکو شاری موسڵ، بۆیە باوەڕمان وایە کە ناسنامەی شاری کەرکووک زۆر ڕوونە”.
هەروەها رۆژنامەكە هەر لەزاری مەسرور بارزانی ئاشكرای كردووە كە لە گوتارەكەی پێشكەشی كردوو دەلێت”ھیوادارین بگەینە لێک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە لەگەڵ خەڵکی کەرکووک بگەینە لێک تێگەیشتن بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی ئەو شارە،لەبارەی دیالۆگی نیوان ھەولێر و بەغدا، ئاماژەی بەوەش داوە کە ھێشتا دەرفەت بۆ گفتوگۆی دیپلۆماسیانە لەگەڵ بەغدا لەسەر داھاتووی کەرکووک ھەیە”.