سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی لێ خۆش بوونی دەركرد

خواكوڕك

بەگوێرەی دەقی فەرمانێكی لێخۆشبون، كە بە ئیمزای مەسعود بارزانی ،سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، 8 زیندانیكراو لە پاشماوەی حوكمدانەكانیان دەبەخشرێن و ئازاد دەكرێن.

بەپێی فەرمانی هەرێمیی ژمارە 154، بڕیاری لێخۆشبون بۆ 8 زیندانی حوكمدار دەركراوە و لەدەقەكەیدا هاتوە “لەبەرئەوەی ئەو حوكمدراوانە بەهۆی نالەباری رەوشی خێزانەكانیان و باشتركردنی باری ژیانیان، كارەكانیان لە ریزەكانی هێزە چەكدارەكانی ناوخۆ بەجێهێشتوە و ئێستا دەیانەوێت بگەڕێنەوە ریزی ئەندامانی كۆمەڵگە و بەشداربن لە پێشكەوتنی كوردستان، بڕیاریان داوە بە لێخۆشبون لەپاشماوەی حوكمی ئەو 8 حوكمدراوانە، كە بریتین لە (تاریق سدیق تاهیر، محەمەد سابر خزر، ئەسوەد عوسمان حەمەد، هەندرێن ئەحمەد رەسوڵ، سەرباز سەعدوڵڵا عەوێز، عەبدولخالق ئیبراهیم مستەفا، فاخر شاكر یونس، بارزان ئەسعەد
حەوێز”.

لە فەرمانەكەدا تەئكیدكراوەتەوە، كە ئەو لێبوردنە تایبەتییە هیچ سزایەكی تەبەعی و تەكمیلی و ئاسەوارێكی سزایی تر ناگرێتەوە و لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكانیشە ئەو فەرمانە لەڕۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ بكەن.

 

 

لێبوردنی تایبەتی بارزانی
لێبوردنی تایبەتی بارزانی
13942429_1583120218649869_2132955900_n
فەرمانی هەرێمی بۆ لێخۆشبوونی تایبەت
Back to top button