فەرید ئەسەسەد: رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان جێبەجێ ناكرێت
خواكوڕك
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ( فەرید ئەسەسەد) لە لێدوانێك دا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ دەلێت”ئەمڕۆ دەكاتە رۆژی یەكەمی ساڵی دووەمی رێكکەوتننامەكە و، دەبوایە پاش رێكکەوتننامەكە و كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی هەردوولا بە یەک مانگ دەست بە جێبەجێكردنی خاڵەكانی ناو رێكکەوتننامەكە بكرێت، بەڵام دوای 12 مانگ تا ئێستا هیچی لێ جێبەجێ نەكراوە”.
هەروەها فەرید ئەسەسەد دەشلێت”بەشێكی زۆری پەیوەندی بە بۆچوونی جیاوازی ناو سەركردایەتی یەكێتی هەیە و زۆربەی بۆچوونەكانیش لەناو مەكتەبی سیاسیدایە، بۆچوونێكی بەهێز هەیە لەناو یەكێتیدا بۆ جێبەجێكردنی و لە هەمانكاتدا بۆچوونێكی تریش هەیە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ رێكکەوتننامەكەدا نەبووە و بە دەنگی سێ لەسەر چواری ئەندامانی سەركردایەتی تێپەڕێنرا”.
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەشلێت”مەبەستمان بوو رێكکەوتننامەكە جێبەجێ بكەین، بەڵام دواتر هەندێك كێشە و تەگەرە هاتنە پێشەوە، پێویستە رێكکەوتننامەكە بە هەردوولا جێبەجێ بكرێت و هەوڵ بدرێت ئەو تەگەرانەی هەیە نەهێڵدرێت، بەشێكی زۆری ئەو لێپرسراوێتییەش دەكەوێتە سەر یەكێتی”.