ئێران لەبەر هەرێمی كوردستان خەونی سەد ساڵەی خۆی گۆڕی

خواكوڕك 

رۆژنامەی “زی گاردیانی بەریتانی” ئاشكرای دەكات كە ئێران ئێستا ستراتیژیەكی نوێی هەیە بۆ كەناراوەكانی دەریای ناوەراستی سپی ( مێدیتەرانە) بە ناچاری گۆڕدراوە” هەروەها ئەوەش ئاشكرا دەكات، كۆمەڵێك فاكت ئێرانی ناچاركردووە ئاراستەی خەونە مێژوویەكەی كە بۆ تێپەریوون بەهەرێمی كوردستانی عێراق و كوردستانی رۆژئاوا تا كەناراوەكانی دەریای سپی ناوەراست بگۆڕێت بۆ بە ئاراستەی جوگرافیای سوونە نشینەكان كە لەژێر ركێفی دەوڵەتی ئیسلامی داعشن و ئێستاش میلیشیاكامی حشدی شەعبی و حزبڵای لوبنانی لە جەنگی رزگاركردنی دان”.

رۆژنامەكەی بەریتانی ئەوەش ئاشكرا دەكات كە كاتێك ئێران بێ ئەمەڵ بووە لە هەردوو هەرێمی كوردی لە سوریا و عێراقدا، كە پایەندی هاوپەیمانانی رۆژئاوایین بە پاڵپشتی كردنیان بۆ هەردوو هەرێمە كوردییەكان و هەماهەنگیەكان و پڕچەككردنیان بەهێزترین رێگری ئەو ستراتیژ و پلانانە بوون كە ئێران و رژێمی مەزهەبیەكەی خەونی پێوە دەبینی،

هەروها رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پاش كۆبوونەوەی ھەفتەی ڕابردووی “جینراڵ قاسم سولەیمانی و ھادی عامری ” بریاری گۆڕانكاری لە ستراتیژ كەوتە واری پراكتیكیەوە و ھێزەكانی حەشدی شەعبی بە ھاوكاری توپخانە و ڕاوێژكارانی سەربازی سوپای پاسدارن كەتنە جوڵە بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەكانی باكووری مووسڵ و تەواوكردنی پلانی دوەم كە ھێلی زەمینی شارەكانی “شەرگات – تەلعەفەر- حمس “ە بە ئاراستەی دیمەشق و لەویشەوە بۆ بەندەری “تەرتووس” .

پلانی ھێرش و رزگاركردنی شاری “بەعاج ” و لێكدانی سنووری “سوریا – عێراق ” و گەیشتن بە شاری “دێرزۆر ” كە ئامانج لێی بەیەكگەیشتنی ھێزەكانی “سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی و حزبوڵای لوبنان “ە لە سوریا و عێراق ھەنگاوی یەكەمێتی ، ئامانجی سەرەكیشیان بۆ ئەو پەلە كردنە لە ئەنجامدانی ھەنگاوی دوەم دروستكردنی ناوچەیەكی دیفاكتووی جەگرافی سیاسی و سەربازییە كە دەیانەوێ پێش گەیشتی ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناوچەكانی ناوەڕاستی سوریا ئامادەی خۆیان نیشان بدەن ،بیكەن فشارێكی نێودەوڵەتی و سیاسی بە سەر كۆمەڵگەی نێودەولەتی و ھەر گۆڕانكارییەكی تر كە لە ناوچەكەدا رووبدات ..

سەچاوە/ زی گاردیان – The Guardian

نەخشەی نوێی ستراتیژی ئێران لەناوچەكە
نەخشەی كۆنی هیلالی شیعی ئێران
Back to top button