گۆڕان :ئیدى ناچارین له‌گه‌ڵ یه‌كێتیه ڕاسته‌قینه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ین
خواكوڕك
دواجار بزوتنه‌وه‌ى گۆران بێده‌نگى شكاند‌و هه‌ڵویستى خۆى له‌سه‌ر دۆخى سیاسى هه‌رێم و ڕێكه‌وتنامه سیاسییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى دا بۆ راى گشتى ڕونكرده‌وه و به‌پێى دوایین راگه‌یه‌نراویان به‌گوته‌ى خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه راسته‌قینه‌كان مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن.
دوا نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ 17ى5ى2017 شاندێكى جڤاتى نیشتیمانى و هڵسوراوانى گۆڕان له مه‌كۆى هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوراوانى بزوتنه‌وه‌كه‌یان كۆبونه‌ته‌وه‌و له كۆبنه‌وه‌كه‌دا گوتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لایه‌ن “جه‌مال محه‌مه‌د ” سكرتێرى جڤاتى نیشتیمانى خوێندراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت ” ڕێگرى ته‌واو له جێبه‌جێ كردنى ڕێكه‌وتنه‌كه له‌لایانی یه‌كێتیدایه و سه‌ركردایه‌تى بڕیار به ده‌ستى یه‌كێتى نایه‌ته پێش بۆ جێبه‌جێ كردنى ڕێكه‌وتنامه‌كه‌و ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ى ناوه‌رۆكى ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و خه‌ڵكانێكیش هه‌ن له ناو یه‌كێتى دا هه‌وڵى جێبه‌جێ كردنى ئه‌ده‌ن “.
هه‌روه‌ها له به‌شێكى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى گۆڕان دا ده‌شڵێت‘ له‌ڕابردوو به‌یه‌ك مه‌سافه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیه‌كاندا ته‌عامولمان كردووه ، به‌ڵام مه‌رج نییه له داهاتوو وابین ، ئیدى ناچارین له‌گه‌ڵ یه‌كێتیه ڕاسته‌قینه‌كاندا ته‌عامول بكه‌ین و ده‌یكه‌ین ،ئێمه خوازیار بووین ڕێكه‌وتنى یه‌كیتى و گۆران له كورترین ماوه‌دا وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت و فراوانتر بكرێت لایه‌نه‌كانى تریش ببنه به‌شێك له ڕێكه‌وتنه‌كه ، پاش یه‌ك ساڵ ته‌نها یه‌ك خاڵى به نیوه ناچڵى جێبه‌جێ كراوه ،كه پێكهینانى سه‌ركردایه‌تییه‌كى هاوبه‌شه ، باقى خاڵه‌كانى تر جێبه‌جێ نه‌كراون .