سەلیم جبوری بێ مەزەب

مەسعود مەلا پەروێز
وام دەزانی تۆیش وەک سەرۆککۆمار بێ دەسەڵات و بێ کرداریت بەڵام بۆ کورد تۆیش بویتە شێر و هەڕەشە دەنێری ، پێم سەیرە وامزانی هەڕەشەکانت ڕوو لە ئێران دەکەیت ، پێیان دەڵێیت ئیتر دەبێ هێزەکانتان لە خاکی عێڕاق ببەنە دەرەوە و قاسم سلێمانی و سوپای پاسدران دەردەکەیت ،وامدەزانی هەڕەشە لە حەشدی شەعبی دەکەیت کە ڕۆژانە داعش ئاسا سونەی هاو مەزهەبت بە کۆمەڵ دەکوژن وامزانی سوپاسی کورد دەکەیت کە بۆ چەند ساڵێکە هاومەزەبەکانتی پاراستووە ، وامدەزانی بە شیعەکردنی پارێزگای دیالەی زێدی خۆت ڕادەگریت و ئەو سونانەی لە کەرکوک و دەورووبەری کە لەدەستی حەشدی شەعبی هەڵاتوون دەیان گەڕێنیتەوە جێگەی خۆیان , بەڵام تۆیش هەر بە کورد دەوێری. تەنها دەتوانی هەڕەشە لە کورد بکەیت چونکە. دەزانی کورد هیچت لێ ناکاو ئەگەر لێت بقەومێت بە دڵنیایەوە جێگەت بۆ دابین دەکەین ، کێ ناڵێت جێگەت بۆ دانەنراوە و ئامادەنیە ؟
خۆ لەپێش تۆیش زۆر کەسی تر نەک هەڕەشە بەڵکو کیمیابارانی کردین ئازاد کرا ، تۆ ئێمە باش دەناسی چونکە دەزانی هیچ پەرچە کردارمان نابێت ، لەسەر ئەوەی هەرچی دەڵێن و هەرچی دەکەن، نەوەک هەر میلەتێکی تر بوایە لەسەر ئەو لێدوانە. رەگەز پەرستیەی تۆ ئەبوایە برژابنایەتە سەر شەقام و دەسەڵاتیش هەرچی هاو مەزهەبی و نامەزبی وەک تۆی لە کوردستان پاک بکردایەتەوە

Back to top button