پەكەكە: هانی حەشدی شەعبی دەدات بێتە ناو خاكی كوردستان
خواكوڕك
دوای ئەوەی كە حەشدی شەعبی سەرپێچی رێككەوتنی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقی كرد لە چەند ناوچەیەكی سەر بە قەزای شنگاڵ یەكینەكانی بەرخودانی شنگالی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند، هیچ ترسێكمان لە بوونی حەشدی شەعبی لە قەزای شنگالی خۆرئاوای مووسڵ نییە و حەشدی شەعبی هێزێكی عێراقییە و پێویستە رێزی بگیرێت وەك هەر هێزێكی دیكە كە شەڕی داعش دەكات.
گوتەبێژی یەبەشە، دژوار فەقیر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئێمە چاوەڕێین حەشدی شەعبی هاوكاری ئێزدییەكان بكات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان و ئەوەی پێویستە لە كۆمەك پێشكەشیان بكرێت، چونكە حەشدی شەعبی هێزێكی عێراقییە و پێویستە لەسەرمان رێزیان بگرین، وەك چۆن رێز لە هەر هێزێكی دیكە دەگیرێت كە شەڕی داعش دەكەن.
هەروەها گوتی:هیچ ترسێكمان لە بارەی بوونی حەشدی شەعبی لە ناوچەی شنگال نییە و هیچ هەڕەشەیەكیشمان لێیان نەبینیوە و نەبوونەتە كێشە بۆ ئێزدییەكان.
گوتەبێژەكەی یەبەشە هیواشی خواست، لانیكەم لە نێوان هەردوولایەندا هەماهەنگی هەبێت بۆ پاراستنی ناوچە رزگاركراووەكان و گوتیشی: نازانین دوای رزگاركردنی ناوچەكان چ هێزێك ئەركی پاراستنی ناوچەكان دەگرێتە ئەستۆ.