‌سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی وەڵامی‌ سەرۆكی‌ پەرلەمانی عێراق دەداتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەلیم جبوری لە میانەی بەشداری كردنی لە كۆنگرەی توركمانانی عێراق لە بەغدا وتارێ:ی پێشكەشكرد گوتی:” بەرامبەر هەر پڕۆژەیەكی نەشازدەوەستینەوە كە دەست بۆ نیشتمان ببات، بە هەموو هێزیشمانەوە بەرگریی لەوە دەكەین” سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا دەلێت:” سەلیم جبوری‌ سەرۆكی‌ پەرلەمان ناتوانێت رێگری‌ لە دەرچوونی‌ بڕیاری‌ وەزارەتێك بكات، ئەی‌ چۆن دەتوانێت رێگری‌ لە خەڵكی‌ كوردستان بكات”

عەرەفات كەرەم، سەرۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: بڕیارەكانی‌ پەرلەمانیش كە سەلیم جبوری‌ سەرۆكایەتی‌ دەكات لە سەقفی‌ پەرلەمان تێناپەڕن و تەنانەت ناتوانێت رێگری‌ لە دەرچوونی‌ بڕیاری وەزارەتێك بكات، ئەی‌ چۆن دەتوانێت رێگری‌ لە خەڵكی‌ كوردستان بكات؟.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی‌ “جیاوازی‌ لەنێوان دابەشبوون و جیابوونەوە هەیە، ئێمە عیراق دابەش ناكەین، چونكە دابەشبوون بەو مانایە دێت كە لە بنەڕەتدا ئەم وڵاتە یەك بووە، بەڵام ئێمەش دەزانین كاتی‌ فەڕەنسا و بەریتانیا بەبێ رەزامەندی‌ ئێمە ئەم وڵاتەیان دامەزراندووە، بۆیە ئێمە لە وڵاتێك جیادەبینەوە كە لە هیچ روویەكەوە موشتەرەكاتمان نییە”.

عەرەفات كەرەم گوتیشی، لەبەرئەوەی‌ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ عیراق نزیكە، بۆیە قسەكانی‌ جبوریش بەشێكە لە هەڵمەتی‌ هەڵبژاردن.

Back to top button