عەبادی حەشد تۆمەتبار دەکات

خواكوڕك 
لە دیداری هەفتانەی ڕۆژنامەوانی خۆیدا،حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانی ڕفاندن و کوشتن بۆ مەرامی سیاسی ئەنجام دەدرێن و زۆرێکیش لەو کردەوە حەشدیان لە پشتە.
عەبادی ئاماژەی بە هاوکاری نێوان هەندێک بەرپرسی ئەمنی و گروپەکانی حەشد کردو ڕایگەیاند شێوازی ڕفاندن و کوشتنە بەردەوامەکان ئاماژە بە بوونی پەیوەندی لە نێوان هەندێک بەرپرسی ئەمنی و ئەو گروپانە دەکەن.
وەک تەئکید کردنەوەوسەلماندنی قسەکانی عەبادی دەڵێت زۆربەی ئەوانەی بە تۆمەتی ڕفاندن و کوشتن دەستگیر کراون سەربە گروپەکانی حەشی شەعبین.

س:الجزیرە

Back to top button