ترەمپ بەردەوامە لە هەڕەشە کردن

خواكوڕك 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە وتەیەکیدا تەئکید دەکاتەوە لە کۆتایی هێنان بەتیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،بۆ ئەوەش پشت بە هاوکاری سەرۆکانی وڵاتانی ناوچەکە دەبەستێت.
ترەمپ کە سعودیە بە هاوپەیمانی ستراتیجی خۆی دەزانێت ئەوە دەخاتە ڕوو لە میانەی سەردانی بۆ ئەو وڵاتە تایبەت بە پرسی تیرۆر دیدار و دانیشتنی تایبەت ساز دەکات و لە نزیکەوە بۆ کۆتایی هێنان بەتیرۆر چاوی بە ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێت.
لە کۆتایی وتەکانیدا کە لە ئەکادیمیایەکی سەربازی وڵاتەکەی پێشکەشی کرد ڕووی لە قوتابیەکانی ئەکادیمیاکە کردوو وتی (بکوژن، بکوژن و هەرگیز خۆبەدەستەوە مەدەن و بەو جۆرە هەموو شت باش دەبێت)

س:سكای نیوز

Back to top button