داعش هێڕشی كردە سەر كەنالێكی تەلەفزیۆنی و كوژراو بریندارى لێكەوتەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی گروپێكی تیرۆریستی هەلیان كوتایە سەر كەنالێكی تەلە فزیۆنی لە ویڵایەتی نەنكر هار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان, رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەر پرسیارێتی خۆی لە كردە تیرۆریستیەكە راگەیاند,

لە راگەیێندراوێكیاندا ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە پەلامارە خۆكوژیەكەی سەر تەلەفزیۆنی نیشتمانی لە جەلال ئابادی پایتەختی ویلایەتی نەنكرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

لەو هێرشە خۆكوژیەدا بۆ سەر تەلەفزیۆنەكە سێ چەكداری داعش و پاسەوانێكی كەناڵەكە كوژان و حەڤدە هاوڵاتیش بریندار بوون.
سەرچاوە: RT

Back to top button