سوكایەتی كردنی نەوشێروان مستەفا بە فواد حسێن و چەند سەرنجێك
هۆشیار عەزیز
سوکایه‌تی کردن به فواد حسێن له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه به‌و پرسیاره‌ی که ئایا فه‌رمانی گرتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه یان نا، لای من دوو بنه‌ماو هۆکاری هه‌یه :
یه‌که‌م / نه‌وشیروان مسته‌فا گاڵته‌ی به یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌م وڵاته دێت ، ده‌ستیشی خۆش بێت چونکه ئه‌م وڵاته یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌که‌ی له ئاستی ههزیلیدایه .
دووه‌م / نه‌وشیروان مسته‌فا به‌م تانهوسوکایهتیهی به نوێنه‌ری ئاشتبونهوهکهی سه‌رۆکی هه‌رێم به ناڕاسته‌وخۆ به نوێنه‌رو سه‌رۆکی ههریمیشی وت که ئهوهیچ نیه‌تێکی ئاشت بونه‌وه‌و ڕێکخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی کوردی نیه ، جاهاتن و چونی فواد حسێنیش کات کوشتنه‌و هیچی دی .
تانه‌دان و سوکایه‌تی کردن به‌م جۆره نوێنه‌رانه به درێژایی مێژوو هه‌بوه‌و زۆربه‌ی جارانیش سه‌ری نوێنه‌ره‌کان په‌ڕێنراوه له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌رکرده‌و لایه‌نانه‌ی که به‌ده‌م ئاشتیه‌وه نه‌هاتون یان خێریان له ئاشتیدا نه‌بوه ، بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌ک تانه‌و سوکایه‌تی بگره سه‌ری فواد حسێنیشیان بپهڕاندایه له گرده‌که لای من نه‌ک هیچی له‌به‌های هاتن و هه‌وڵه‌کان بۆ ئاشتبونه‌وه که‌م نه‌ده‌کرده‌وه بگره هه‌وڵی ئاشته‌واییه‌که‌ی لا پیرۆز و به نرخ ئه‌کردم ، ته‌حه‌مول کردنی تانه‌و سوکایه‌تی و خۆدانه به‌ر ترسی کوشتن و مل په‌ڕاندن له پێناوی ئاشته‌واییدا کارێکی هێنده پیرۆزه که هیچ شتێک ناتوانێت له نرخ و به‌های که‌م بکاته‌وه ، بۆیه نابێت نوێنه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم نه دڵ‌سارد ببێته‌وه‌و نه تانه‌و سوکایه‌تی کاری تێبکه‌ن ، پرۆسه‌ی سه‌رپێ خستنی ئاشته‌وایی پرۆسه‌یه‌کی تاقه‌ت پڕوکێنه ، ئه‌وه له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ زۆر ئاسان تره چونکه هه‌ڵگیرساندنی شهر و که‌ره‌سته‌کانی به‌رێوه‌بردنی شهر ئاسان تر و زۆرترن له به‌رپاکردنی ئاشتی و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ئاشتی ..
ڕاسته داخ له دڵ و شه‌ڕخواز و ده‌رون بیماره‌کان بریسکه‌ی سمێڵیان دێت به م جۆره ته‌شه‌رو سوکایه‌تیانه به هه‌وڵه‌کانی ئاشتبونه‌وه ، به‌ڵام هه‌زاران هه‌زار خه‌لکی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت و خه‌مخۆری ئه‌م وڵاته‌ش هه‌ن که ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه‌و چاوه‌ڕێن ئه‌گه‌ر به په‌ڕاندنی سه‌ری ده‌یان نوێنه‌ریش بێت پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی سه‌رپێ بخرێت و که‌مێک نێو ماڵهوێرانهکهی کورد ڕێک بخرێته‌وه ..
ئاشتی خوازه‌کان ئه‌بێت له‌خه‌می دڵی هه‌ژارو خهمخۆرهکاندا بن و گوێ به سمێڵی بریسکاوه‌ی شه‌ڕخوازو ده‌رون بیماره‌کان نه‌ده‌ن چونکه ئه‌گه‌ر ئاشته‌وایی به‌رقه‌رار بو ئه‌وکات ئوتوماتیکیهن سمێڵی ئه‌وان وه‌ک سه‌ری کلکی گا له ڕیخی په‌شیمانی هه‌ڵده‌کشێ ..