عەقلیەتی سەلیمەكانی بەغدا پاش داعش مەنتقی هێزە

رێكان سەباح 

سەلیم جبوری لەكۆنگرەی توركمانەكان لەعێراقدا، وتارەكەی ئاراستەی یەكپارچەی خاكی عێراق كرد، لەم وتارەی دا روانگەی پاش داعشی دەسەڵاتی زاڵی عێراقی خستە روو، ئەوەی سەلیم جبوری باسی كرد، شتێكی ئاسایی نیە، نابێت ئەوە لەبیر بكەین ئەم روانگەیەی سەلیم جبوری خستیەروو، رێك ئەو عەقلیەتەی بەغدایە، كە دەیەوێت هەموو شت بەهێز یەكڵابكاتەوە، كە دەلێت بەهەموو هێزمان رووبەروی دەبینەوە، كەوایە دەسەڵاتی زاڵی عێراق ئامادەیە، بۆ ئامانجەكانی لەداهاتوودا هەموو شت بەهێز یەكلا بكاتەوە، ئەمەی سەلیم جبوری باسی كرد، بابەتێكی نیە بەسەر دا تێپەرین، بەڵكو ئاماژەیەكی تەواو بەرجەستەیە لە روئیای ئەو دەسەڵاتەی كە پاش داعش لەعێراق دەیەوێت هەموو شت بە مەنتقی هێز یەكڵا بكاتەوە مەگەر نا سەلیمەكانی بەغدا باش دەزانن، هەرگیز كوردستان یەكپارچەی عێراقی تەواو نەكردووە تا پارچەی بكات”.

یەكپارچەی خاكی عێراق بەكوردستاندا تێپەر نابێت، تا بەكوردستان پارچە بكرێت، عێراق هەر لەوكاتەی كە دروست بووە، هیچ كاتێك كوردستان یەكپارچەی عێراقی تەواو نەكردووە، لەكوردستاندا هیچ كات دەسەڵاتی عێراقی بە دیكتاتۆری سوونی و دەسەڵاتی مەزهەبی شیعەش، نەیتوانیوە دەسەڵاتی سەقامگیر بێت لەسەر خاكی كوردستان، تاوانەكانیش بەڵگەن، تەعریب بەڵگەیە، ئەنفاڵ بەڵگەیە، كیمیاباران بەڵگەیە، درێژای تاوانە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق لەدژی كورد بەڵگەیە، كە خاكی كوردستان بەشێك نیە، لەعێراق و یەكپارچەی عێراقی تەواو نەكردووە”.

سەلیمەكانی بەغدا كاتێك دەلێن بەهەموو هێزمان رووبەروی ئەوانە دەبینەوە، كە دەست بۆ پارچەكردنی خاكی عێراق دەبەن، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە، دەسەڵاتی بەغدای پاش داعش، بە مەنتقی هێز دەیەوێت قسەبكات، كێشەكان یەكڵا بكاتەوە، ئەو عەقلیەتە، پێمان دەلێت بۆ یەكڵاكردنەوەی تەواوی كێشەكان، بەئەنقاڵ و كیمیاباران، تەعریب و مودجە بڕین و هێنانی سوپا بۆ ناوشارەكانی كوردستان كێشەكان یەكڵا دەكەینەوە، كەوایە مانەوە لەچوارچێوەی دەوڵەتێك كە هەرگیز هی كورد نەبووە،خاكی كوردستانیش هەرگیز تەواو كەری خاكی عێراق نەبووە، لە عەقلیەتی سەلیمەكانی بەغدا، هەمان سیناریۆ و هەمان مێژوومان پێشاندەدەنەوە”.

 

Back to top button