دواین زانیاری لەبارەی كەش و هەوای ئەمرۆ و سبەی

خواكوڕك

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ پێنجشەممە، 18ی 5ی 2017ی پێشبینی كەشوو هەوای 24 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە دھۆکیش ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت.
بەرێوەبەرایەتیەكە هێمای بۆ ئەوەش دەكات، کە سبەی ھەینی 19/5/2017، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر ئەگەری بارانبارین ھەیە، لە ھەندێک ناوچە و شوێنی جیا جیای سلێمانیشدا باران دەبارێت.

Back to top button