وەڵامی سەركردەیەكی گۆڕان دەدرێتەوە
خواكوڕك
لە وتارێكی دا ئیسماعیل نامیق ئەندامی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان، پێشنیار دەكات كە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی و ئەنجوومەنی ئاسایش و سەرۆكی حكومەتی كوردستان بدرێتە خەڵكی تەكنۆكرات، هەر لە وتارەكەی دا ئیسماعیل نامیق باس لە حكومی قەرەقوش دەكات و دەلێت 25 ساڵە لەم وڵاتە حوكمی قەرەقوس دەكرێت.
لەبەرامبەر دا كادیرێكی پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لە واڵەكەی خۆی دەلێت لەسەر خۆ بە ئیسماعیل ئاغا پەلەمەکە ، دوایی پەشیمان دەبیتەوە ، چونکە تۆ لە دکتۆر شاهۆ سعید و دکتۆر زانا رئوف و دکتور محمد حاجی و دکتۆرەکانی تر لای نەوشێروان مستەفا گرنگترنیت ، کەی ئیشی پێت نەما پەراوێزت دەخات یان ناسناوەكەت لەسەركردەی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕان دەكاتە جاسوسی پلەی یەك.
بهمن کاک عبداللە لەوەڵامی ئیسماعیل نامیق كە لە فەیس بووك بڵاوی كردۆتەوە دەلێت ئاغا ئیسماعیل کێ حوکمی یاساو دیموکراسی ویستوەو کێش حوکمی قەرەقوش ؟ کاتی سەروک بارزانی ساڵی ۱۹۹۱ لەشاری کۆیە ووتی دەبێت شەرعیەتی دیموکراسی جێگەی شەرعیەتی شۆڕش گێری بگرێتەوە ، ئەوكاتە رێكخەرەكەی خۆی ئامادە دەكرد بۆ 50 بە 50، ئەمە لەكاتێك بوو ئێوە 49 بەرامبەر 51 دەنگی پارتیتان لەپەرلەمان هێنابوو، كەچی ئێوە نەك كردتان بە 50 بە 50 بە زۆریش شەڕ ناوەخۆیتان لەسەر بارزانی سەپاند.
هەروەها دەشلێت کێ حوکمی قەرەقوشی دەویت پارتی؟ کەداوای دەکرد باشەڕی ناوخۆ لەهەولێر روونەدات چونکە پەرلەمان و حکومەتی تێدایە ، یان نەوشیروان مستەفا کە ووتبوی هەولێر گوندیکی گەورەیە پیرۆزی لەکوێدایە تا شەڕی تێداڕوونەدا؟ کی حوکمی قەرەقوشی دەویت پارتی؟! کە لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنی ستراتیجی کرد و سەرجەم گرفتەکانیان چارەسەر کرد ، یان نەوشیروان کەدوای ئەوەی لەیەکیتی جیا بوویەوە ، بەیاسایی قەرەقوش ئاسا لە گۆڕەپانی سەرای سلێمانی لە ۱۷ی شوبات حكومەتی هەڵدەوەشاندەوە؟
هەروەها دەشلێت تۆ نەحوکمی قەرەقوش دەناسی و نەخەڵکی تەکنۆكرات . کی حوکمی قەرەقوشی دەویت پارتی؟ رەشنوسی دەستوری بە ۹٦ دەنگ لە کۆی ۹۷ دەنگ تێپەراند و دواتریش لەبەر سازان و یەكرێزی هێزە كوردستانیەكان گەراندەوە، یان نەوشیروان مستەفا کە دەیویست یاسایی سەروکایەتی هەریم بە ٥٦ دەنگ لەکۆی ۱۱۱ دەنگ تی پەرینی و سازان تێک بدات ، کەشکستیشی هێنا پەنای بردە بەر هاندانی خەلک بۆ سوتاندنی بارەگاکانی پارتی ئايا ئەوە حوكمی قەرەقووشە نیە ؟ دەشلێت، کێ حوکمی قەرەقوشی دەوێت پارتی کەداوای راپرسی و دەنگی خەلکی دەکات بۆ هەلبژاردنی سەرۆک راستەوخۆ و دەنگ دان لەسەر دەستور و دەنگدان لەسەر جیابوونەوەو سەربەخۆیی یان نەوشیروان مستەفا کەدەیەویت سەروک بەمیزاجی ئەو هەلبژێریت و دەستور بەمیزاجی ئەو بنوسرێتەوەو بەمیزاجی ئەو بێت ریفراندۆم بکریت يان نا؟ دەشنووسێت ئاخر ئاغا ئیسماعیلی تازە هەلسورینراوی کاک نەوشیروان ، هەرخۆت لەنوسینەکەت دا حوکمی قەرەقوش ئاسا داوا لەپارتی و بارزانی دەکەیت دەست بەرداری سێ پۆستی گرنگی ئەم ووڵاتە بن کەبە ئیستحقاقی هەڵبژاردن وەریان گرتوە ، گوایە بیدەنە دەست خەلکی تەکنۆكرات !!
هەروەها بەهمەن كاك عەبدوڵڵا دەشلێت ئاغای ئیسماعیلی بپرسە لە کاک نەوشیروان بیدەینە دەست کام جۆر لە تەکنۆ قرات لە جۆری ئەوانەی کەدووری خستنەوە وەک شاهۆ و زانا و محمد حاجی و توانا ، یان بیدەینە دەست ئەو جۆرەی کەوەک هەڤاڵ ئەبوبکر ۲۳٠ هەزار دەنگی پی کۆ کردەوە ، و دواتر فروشتی ، یان ئەو جۆرەی یوسف محمدی دەوێت کە کۆنترۆڵکەی لای خۆی بێت و کەی ویستی وەک پەرلەمانی بەسەر بینێ, هەروەها بەهەمەن كاك عەبدولڵا لە نووسینەكەی دا دەشلێت گەر بارزانی وازی لە پۆستەکەی بهێنایەو لەباتی بەرەکانی شەڕ وەک رێکخەرەکەی تۆ نۆ مانگە لە لەندەن بچوایەتە خەڵوەتەوە ، ئێستا دەتزانی خەڵکی کوردستان لەکوێ بوو داعش چی بەم ووڵاتە کردبوو ؟
لەكۆتایش دا دەلێت گەر باوەرتان بەدیموکراسی هەیەو باوەرتان بەحوکمی قەرەقوش نیە ، تەکنۆقراتەکانتان هەڵگرن بۆ ئەوکاتەی کەزورینەی دەنگتان بەدەست هێنا ، چاوەڕی بکەن و پەلە مەکەن واز لە ئنقلاب و فکری موئامەرەبینن چونكە دواجار هەر ئەورۆژە نسیبتانە كە لە19ئاب تۆشتان هات.