وەزیری دەرەوەی توركیا دەلێت چیتر مامەڵە لەگەڵ برێت ماكگۆرك ناكەین پێویستە بگۆڕدرێت

خواكوڕك 

پاش سەردانی ئەردۆگان بۆ لای ترەمپ، وەزیری دەرەوەی توركیا داوای گۆڕینی برێت ماكگۆڕك دەكات، دەلێت ئێمە چیتر مامەڵەی لەگەڵ ناكەین، 

مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیمانەیەكی دا دەلێت برێت مەكگۆڕك پشتیوانی لە پەكەكە و یەپەگە دەكات و پێویستە لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە، هەروەها دەشلێت ئەنقەرە چیتر مامەڵە لەگەڵ ئەو نوێنەرە ناكات، پێویستە ئەمریكا برێت مەكگۆڕك دووربخاتەوە”.

ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی توركیا لەكاتێكدا دێت، كە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەردانی ئەمریكای كردوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆبۆوە، لەكۆبوونەوەكەدا ئەردۆگان داوای لە ئەمریكا كرد چیتر پشگیری یەپەگە و پەكەكە نەكەن، ترەمپیش هاوشێوەی داعش گوتی پەكەكەش تیرۆرستە، لەئێستادا وەزیری دەرەوەی توركیا داوا لە ئەمریكا دەكات بڕیت مەكگۆڕك لەپۆستەكەی دوور بخاتەوە، چیتریش ئەنقەرە مامەڵەی لەگەڵ ناكات”.

Back to top button