ئەمریكا: پەیوەندیەكانمان لەگەڵ یەپەگە تاكتیكی سەربازیە و كاتیە

خواكوڕك 

حۆناسان كۆهین یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی پەیوەندیەكانی ئەمریكا لەگەڵ یەپەگە و سوپای سوریای دیموكراتی دەلێت پەیوەندیەكانمان لەگەڵ یەپەگە كاتیە و تاكتیكیە، دەشلێت پەیوەندی سەربازی سنوردارە، تەنها لەپێناوی شەڕی داعشە لە سوریا”.

هەروەها  یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا روونیشی دەكاتەوە، كە یەپەگە تاكە هێزە لە سوریا كە بتوانێت بەهەماهەنگی داعش لە رەقە دەربكەین، كۆتای پێ بێنین، دەشلێت بەڵام پەیوەندی نێوان ئەمریكا و یەپەگە كاتیە ، پێدانی یارمەتیەكانیش بەپێی پێویستی شەڕەكانە لەگەڵ داعش”.

هەروەها دەشلێت ئەمریكا هیچ بەدیلێكی تری نەبووە، لەسوریا بۆ شەڕی داعش، بەڵام پەیوەندی سەربازی لەگەڵ یەپەگە سنوردارە، چوارچێوەی هاوكاریەكانیش لەئاستی شەڕی داعشە، زیاتر نیە”.

 

 

Back to top button