چەمچەماڵ لەدەست ئیدارە شارەكە دەرچووە و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە

خواكوڕك 

دیاردەی تەقەكردن لە ماڵ و خەڵك لە چەمچەماڵ بەردەوامە و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش لەو بارەیەوە، كۆبوونەوەی نائاسایشی ئەنجامدەدات، چاودێرێكی ئاگادار لە دۆخی چەمچەماڵیش دەلێت ئەو شارۆچكەیە، لەدەست ئیدارەی شارەكە دەرچووە، خەڵك بەدەست دیاردەی تەقەكردن لە خەڵك و ماڵەكاندا، زۆر بێ زار بوونە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئەمرۆ پێنج شەممە، 18ی 5ی 2017 ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر سكاڵای ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان و دامەزراوەكانی مەدەنی لەو شارە، كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات، لەكۆبوونەوەكە بانگێشتی هەرەیەكە لە قایمقامی شارەكە و بەرێوەبەری ئاسایشی و بەرێوەبەری پۆلیسی شارەكە دەكرێت، لەدیاردەی تەقەكردن لەو شارەیە دەكۆڵنەوە”.

چاودێرێكی ئاگادار لە دۆخی چەمچەماڵ كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات، دەلێت ناكۆكیەكانی بەرپرسانی حزبی و ئیداری، بەدیاری كراوی، لەناوەخۆی یەكێتی و لەگەڵ گۆڕان، بۆتە كێشەیەكی گەورە، ئەو تەقانەش لەباندە حزبیەكانەوەیە بۆ ئامانجی سیاسی، كە خەڵكی كردۆتە قوربانی، دەلێت باندە مافیاكانی ئەو شارۆچكەیە وای كردووە ئەو شارە لەدەست ئیدارە دانی شارەكە دەرچێت، لەئێستادا تەقەكردن بۆتە دیاردەی شەوانە لەو شارۆچكەیە”.

Back to top button