یەكێتی: میدیاكانی خۆی رێكدەخاتەوە و فرە لێدوانی قەدەغە دەكات

خواكوڕك 

پاش كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بریار دراوە،ھیچ ئەندامێکی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لێدوانی ڕۆژنامەنووسی لەسەر ئەو پرسانە بدەن کە ھێڵی سوورە، بەتایبەت لە ماوەی ڕابردوو گرفتی زۆر بۆ یەکێتی دروست بووە، لەسەر تۆمەتبەخشینەوە لەناو مەکتەبی سیاسی و یەکتری تۆمەتبارکردن“. ڕوونیشی کردەوە: ھەندێک پرس هەن کە پەیوەندییان بە ھاوپەیمانیەتیی پارتی و گۆڕانەوە ھەیە، بەبێ گەڕانەوە بۆ بۆچوونی فەرمیی حزب، ناکرێت لەخۆوە لێدوان بدرێت”.

ماڵپەری باس لەزاری ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی،ئەوەشی ئاشكرا كردووە، فەرماندە سەربازییەکان کە سەرکردە و مەکتەبی سیاسین، لەسەر میحوەرەکەی خۆیان قسە دەکەن لە چوارچێوەی ڕێنمایی سەربازی و ڕەھەندی گشتی دەرناچن. گوتیشی: ”لەم بارەوە ئاگاداری بۆ دوو سەرکردە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەرچووە.

ڕەهبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، لەم بارەیەوە بۆ هەمان ماڵپەر، دووپات کردەوە کە ئەو بڕیارە دراوە و ”ناکرێت ھیچ ئەندامێکی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی لەو پەیڕەوە لابدەن کە مەکتەبی سیاسی بۆ لێدوانی میدیایی دایناوە و داواش کراوە کە ڕێماییەکان پابەندییان پێوە بکرێت”. جەختیشی لەوە کردەوە کە هەندێک لێدوان زیان بە بەرژەوەندیی حزبەکەیان دەگەیەنن، بۆیە “دەکرێت هەموو لایەک بۆ سیاسەتی یەکێتی بگەڕێنەوە“.

 

Back to top button