دواین زانیاری لەبارەی بریارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر چەمچەماڵ

خواكوڕك 

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمرۆ پێنج شەممە، بە ئامادە بوونی ( بەرێوەبەری پۆلیس و قایمقامی چەمچەماڵ و بەرێوەبەری ئاسایشی چەمچەماڵ)كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەچوارچێوەی دیاردەكانی تەقە كردن لە شارۆچكە چەمچەماڵ ئەنجامدا و بەچەند خاڵێك بریاری دا كە رێگری بكات لەو دیاردەیەی كە لە شارۆچكەی چمچەماڵ سەرهەڵداوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بریاری دا( یەكەم:ناردنی ھێزێکی 100 کەسیی وەزارەتی ناوخۆ بۆ چەمچەماڵ. دووەم: دابینکردنی ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازی بۆ ھێزەکانی ناوخۆ. سێهەم: وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری ئیداریی دەگرنەبەر بۆ کردنەوەی میلاکاتی بەڕێوبەرایەتییەکانی ناوچەکە.چوارەم: کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان”.

شایانی باسە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و بڕیارەكانی پەیوەندی هەیە بە ئەو دیاردەیەی كە ماوەیەكە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ سەرهەڵداوە، پێشتر چاودێرێكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاندبوو، كە كۆنترۆڵی شارۆچكەی چەمچەماڵ لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی شارەكە دەرچووە”.

Back to top button