فایەق گوڵپی، دەزانین فیشەکە چروکەی چ چەکێكی؟

چاودێرێك
ھەندێک جار ،سەرسام دەبیت کاتێک گوێت لە وتەی کەسانێک دەبێت کە خۆیان وەک سیاسەت وان نمایش دەکەن و پێشیان وایە لەگەڵ گۆڕانکاریەکاندا خۆیان نوێ دەکەنەوە”.
نەگۆرینی ئەقڵی کۆنی ئەوانە زۆر لە ھەڵگرتنی چەک مەترسی دار ترە !. فایەق گوڵپی باش دەزانێت لە ئێستادا نێچیرڤان بارزانی سەرۆك حکومەتێكی سەرکەوتووەو توانیویەتی دۆخی پڕ مەترسی هەرێمی کوردستان لە ڕووی قەیرانەوە تا ڕادەیەكی باش بەەرەو پێش ببات و هەوڵبدات سەرەڕای ئاستەنگ و ئەو کۆسپانەی کە دێنە بەردەم حکومەتەکەی، بەڵام تۆ لە رێگەی چەند قسەیەكی سوواوەوە دەتەوێت ئەوە بە گوێی ھاونیشتیماناندا بدەیت کە نێچیرڤان بارزانی لە پڕۆژە ستراتیجیە درێژخایەنەکانی بەتایبەتی لەگەڵ تورکیا هەڵەیە یان سەرکەوتوونیە!.
بەڵام جەنابتان ھۆشتان نیە یان ناتانەوێت ئەو سەرکەوتنە گەورانەی نێچیرڤان بارزانی ببینن چ لە ڕووی ئابووریەوە یان ئەو هەوڵانەی کە جەنابیان داویانە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا . تۆ دەتەوێت پەڵەی ڕەشی نێو چاوانی خۆتان بە پەردە پۆشکردنی راستی یە کان سپیبکەنەوە ؟.
ئەگەر نا ئێستا خۆشت لە وتەکانی خۆت تەعجوب ماوی لەکاتێکدا راستی ھۆکاری پەرەسەندنی کوردستان چ لە ڕووی دەوڵەتدارییەوە یان مامەڵەکردنی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە هۆکاری سەرەکی پارتەکەی بارزانییە!.
تۆ دەتەوێت بەم گووتە نائەقڵانیانەت ،تۆمەت ببەخشیتەوە کە سەرەنجام مایە پوچ دەبیت !. لە کۆتایدا ئێمە دەزانین تۆ شینی چی دەکەیت و فیشەکە چرووکەی چ چەکێكی؟!

Back to top button