هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆماری نوێ له ئێران ده‌ستی پێكرد
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19/5/2017 كاتژمێر ٨ی به‌یانی به‌كاتی تارانی پایته‌ختی ئێران ، هاووڵاتيانى ئێران روويان لە بنكەكانی دەنگدان كرد بۆ هەڵبژاردنی دوازدەهەمین سەرۆكی وڵاتەكەیان و هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی شاروگوندەكان، پرۆسه‌كه‌ش تا كاتژمێر ١٢ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران ركابه‌رێتی سه‌ره‌كيی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو كاندید، (حەسەن رۆحانی) لەبەرەی چاكسازان و (ئیبراهیم رەئیسی) لە به‌ره‌ى پارێزگارەكانه كه كێبڕكێی بەدەستهێنانی كورسی سەرۆكایەتی ئێران دەكەن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ٥٦ ملیۆن و٤١٠ هه‌زار٢٣٤ هاووڵاتی ئێرانی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و وه‌زاره‌تی ناوخۆى ئێران ٦٣هه‌زار و٤٢٩ بنكه‌ی ده‌نگدانی كردووه‌ته‌وه و ١٦هه‌زار سندوقی جوڵاویشی داناوه، وا چاوەڕواندەكرێ ئەنجامه‌كانى هەڵبژاردن لە خولی یەكەم یەكلاببێتەوە و یەكێك به‌ربژێره‌كان 50+1ی دەنگەكان بەدەست بهێنێ.
به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییانه‌ى كه ئه‌نجام دراون، تا ئیستا حەسەنی ڕۆحانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پێش ئیبراهیمی رەئیسی ڕکابەریەتی، واش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕۆحانی بۆ جاری دووه‌م وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران هه‌ڵبژێردرێته‌وه