كچه كوردێكی ئێزیدی له دهستی داعش رزگار كرا
خواكوڕك
بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لەدەستی داعش رایگهیاند: شەوی رابردوو توانیان کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە مووسڵ لەدەستی داعش رزگار بکەن، رادهستی خانهوادهكهی بكهنهوه.
(حوسێن قایدی) بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لەدەستی داعش رایگهیاندوه “شەوی رابردوو نووسینگەی ئەوان بەھاوکاری ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک توانیان لە پارێزگای مووسڵ کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لەدەستی داعش رزگاربکەن کە لە قەزای شنگالدا خەڵکی دووگرێ یە. (قایدی) ڕوونیشی کردەوە، بەرزگارکردنی ئەو کچەیە ژمارەی رزگاربووان گەیشتە ٣ ھەزار و نۆ کەس.