به‌رپرسێكی گۆڕان:ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا ئەمڕۆ به‌ خاك ناسپێردرێت

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، سه‌باره‌ت به‌ ناشتنی ته‌رمی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یان (نه‌وشیروان مسته‌فا) ده‌ڵێت” ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ خاك ناسپێرین.

(عومەر عینایەت) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاندوه‌” ئەمڕۆ هه‌ینی 19/5/2017 نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆچی دوایی كرد، سه‌باره‌ت به‌ ناشتنی تەرمه‌كه‌شیی گوتی” ئه‌مڕۆ ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا بە خاک ناسپێرن، بەڵکو کەمێکی دیکە تەرمەكەی دەشۆن سبەی بەخاك دەسپێردرێت،
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌” سبەی سەعات ١٠:٠٠ی بەیانی تەرمی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەخاک دەسپێرین.

ئه‌وه‌ی شایه‌یی باس بێت” ئه‌مڕۆ به‌ یانی كاتژمێر 8 نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

Back to top button