عه‌لی خامنه‌ئی داوا ده‌كات هاووڵاتیان به‌خێرای ده‌نگی خۆیان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره.!
خواكوڕك
هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19/5/2017 ده‌ستی پێكرد و چوار كاندیدی به‌هێزی كێ بركێ ده‌كه‌ن بۆ بوون به شه‌رۆك كۆماری ئێران له داهاتوو، نزیكه‌ی 56،5 ملیۆن‌و نیو هاووڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێران دەستی پێكرد و خامنەئیش له كاتی ده‌نگدانی له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگەیاند” هەڵبژاردنەكە گرنگەو پێویستە لەسەرهەموان لە كاتەكانی یەكەمی بەیانیدا دەنگ بدەن، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتژمێر هەشت بە كاتی تاران ناوەندی بنكەكانی دەنگدان كراونەتەوەو (عەلی خامنەئی) ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگداندا دەنگیداوە.
خامنەئی دوای دەنگدانی ئه‌وه‌شی گوتوه” ئەم هەڵبژاردنە گرنگەو پێویستە لەسەر هەموان لە كاتەكانی یەكەمی بەیانیدا دەنگ بدەن، چونكە كاری چاك زوو بكرێت باشە، هه‌روه‌ها هەڵبژاردنەكان چارەنوسسازە، چونكە چارەنووسی ووڵات بەدەست گەلە كە ئەمڕۆ سەرۆكی ووڵات هەڵدەبژێرێت.
لە هەڵبژاردنەكەدا چوار كاندید بۆ سەرۆكایەتی ووڵات كێبڕكێ دەكەن كە (حەسەن ڕوحانی) و (ئیبراهیم ڕەئیسی) و (موستەفا هاشمی) و (موستەفا میر سەلیمن).
هەڵبژاردنەكانی ئێران چوار ساڵ جارێكەو نزیكەی (56) ملیۆن و نیو دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە لەم هەڵبژاردنەدا، كە یەك ملیۆن و (350) هەزارو (294) كەس بۆ یەكەم جارە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.