هێزی پێشمه‌رگه: به‌زاندنی سنور له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی قبوڵكراو نیه و ده‌بێت وریا بن وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت
خواكوڕك
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگەش ئاماژە بەوە دەکات، کە هەبوونی حەشد لە نزیك قه‌زای شنگال نائارامی دروست دەکات، بەڵام ئاگاداریشیان کردوونەتەوە سەرئێشە و گرفت بۆ شارەکە دروست نەکەن، ئه‌گینا وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت.
(سالار محەمەد جەباری) جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگه‌یاندوه ” حه‌شدی شه‌عبی له هه‌رشوێنێك بن گرفت و كێشه درووستده‌كه‌ن، ئیمه‌ش ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه نه‌بنه هۆكاری كێشه و سه‌ر ئێشه له ناوچه‌كه، ئارامی شنگالیش تێك نه‌ده‌ن،دەنا هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر کوردستان قبووڵ ناکرێت و دۆخی شنگالیش ئەوە هەڵناگرێت پەکەکە لە لایەک و حەشد لە لایەکی دیکەوە کار بۆ تێکدانی بکەن، بەتایبەت پەکەکە دەیەوێت هێڵێک بکاتەوە تا لەو سنوورەدا بگاتە حەشدی شەعبی.
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه ”بە هەر بیانووێک بێت مانەوەی هەر هێزێک کە کاریگەریی خراپ لەسەر دۆخی کوردستان دروست بکات، قبووڵکراو نییە، بۆیە ناکرێت هیچ هێزێکی دیکە لە سنووری پێشمەرگەدا هەبێت.