سەعدی پیرە وەڵامی برازاكەی تاڵەبانی دەداتەوە
خواكوڕك
سەعیدی پیرە وەڵامی برازاكەی تاڵەبانی دەداتەوە و دەلێت مەترسی لەسەر داخستنی هیچ نوێنەرێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیە لەدەرەوەی وڵات، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارای لەكوردستاندا چالاكیەكان كەم بوونەتەوە، ئیشوكارەكانیان وەك جاران بەرێوە ناچێت، ئەمەش هۆكارەكەی بۆ قەیرانی دارای دەگەرێتەوە نەك داخستنی نوێنەرایەتیەكان.
لێپرسراوی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەعدی پیرە بە میدیای حزەكەی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیەكسانی بووجە بۆ نوێنەرایەتیەكان دابین دەكات بەڵام رەنگە لەناو نوێنەرابەتییەكاندا بە پەیوەندی شەخسیەوە هەبێت كە پارەی زیاتر بۆخۆی دابین بكات، دەشلێت هەموو نوێنەرایەتیەكان كاریەگەری قەیرانی دارایان لەسەرەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە كە هیچ نیازێك نیە بۆ داخستنی هێچ نوێنەرایەتییەكی یەكێتی و هێشتنەوەی ئەوانەی پارتی و پێویست بە نێگەرانی ناكات.