نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان و خانەوادەی نەوشێروان مستەفا كرد

خواكوڕك
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی خانەوادەی نەوشێروان مستەفا، بزووتنەوەی گۆڕان كرد”.
دەقی پەیامەكە:
نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دەكات
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ڕێزان له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م.
 
هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى. هیوادارم بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن.
 
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/5/2017
Back to top button