پارتی بۆ كۆچی دوایی نەوشێروان مستەفا بزانە چی دەلێت

خواكوڕك 

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی گۆڕان و خانەوادەی كۆچكردوو، نەوشێروان مستەفا كرد، لەپەیامەكەدا پارتی دەلێت”بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز (نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و چڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.

 

دەقی پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا.
بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز (نەوشیروان مستەفا) رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و چڤاتی نیشتمانی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین و هاوبەشی خەمیانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات..
انا لله و انا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
19ی 5ی 2017

Back to top button