پێشتر خواكوڕك دۆخی خراپی نەوشێروان مستەفای ئاشكرا كردبوو

خواكوڕك 

ماڵپەری خواكوڕك پێشتر دۆخی خراپی نەوشێروان مستەفای  ئاشكرا كردبوو، لە هەواڵێكی دا كە لەزاری سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو ئاشكرای كردبوو، نەوشێروان مستەفا لەلایان دكتۆرەكانیەوە، رێگای پێدرابوو، بگەرێتەوە، هۆكارەكەش ئەوە بوو كە نەخۆشیەكەی ئەوەندە فشاری بۆ هێنابوو، ئەستەم بووە چارەسەر بكرێت، 

سەرچاوەیەكەی خواكوڕك پێشتر بەخواكوركی گوتبوو، ، ماوەیەكە نەخۆشیەكەی كاك نەوشێروان ئەوەندە خراپ بووە توانای قسە كردنی نەماوە، بۆیە هیچ كەس زانیاری لەسەر نەوشێروان مستەفا نیە، لەناو گۆڕان ئەگەر شتێكیش هەبێت لەلایان بەرپرسە باڵاكانی گۆڕان ئەویش لەزاری كورەكانی نەوشێروانەوە زانیاریان پێگەیشتووە دەلێت پێشتر نەوشێروان خۆی لەرێگای ئۆنلاینەوە، قسە لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان دەكرد بەڵام لەئێستادا لەو رێگەیەش قسە كردنی نەماوە”.

لەئێستاد میدیاكانی نزیك لەیەكێتی و گۆڕان راستی رووداوەكان ئاشكرا دەكەن لەزاری سەرچاوەو هەڵسوراوەكان رایدەگەێنن” كاك نەوشیروان لەلایەن پزیشكەكانەوە مۆڵەتی پێدراوە بگەڕێتەوە كوردستان،چونكە پزیشكەكان لێی بێهوا بوون كە چارەسەر بكرێت،دیارە ئەمە بەخۆشی وتراوە كە چارەسەری قورسەو مەحاڵە”.

هەورەها دەشلێن” بەهۆی ئەوەی كە باری تەندروستی وەك پێویست نەبووە پێی باش نەبووە كەس ببینێت تاكو خەڵك بێ هیوا نەبن لە خراپی باری تەندروستی”.

لینكی ئەو هەواڵەی كە خواكوڕك لە 10ی 5ی 2017 كاتژمێر 1:6 خوڵەكی دوای  نێوەرۆ بڵاوی كردۆتەوە، 

 

Back to top button