پاش دووجار درێژكردنەوەی ئینجا سەدا 50ی خەڵكی ئێران بەشداری هەڵبژاردنی كردووە

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكانی كە لەئاژانس و میدیاكانی ئێران بڵاو دەكرێتەوە، پرۆسەی هەڵبژاردن دووجار لەئێران درێژكراوەتەوە بەهۆی ئەوەی رێژەی بەشدار بوونی خەڵكی ئێران لەهەڵبژاردنەكان زۆر كەمە، تاوەكو ئێستاش بەشداری خەڵك لە سەدا 50ی تێپەر نەكردووە”.

ئەمرۆ كاتژمێر 6:30 بەیانی ئەمرۆ، 19ی 5ی 2017 هەڵبژارنی 12مینی خوڵی سەرۆكایەتی كۆمار و خولی ئەنجوومەنی شار و گوندەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان، تاوەكو ئێستا رێژەی بەشداری خەڵك لە هەڵبژاردنەكان لەسەدا 50ی تێپەر نەكردووە، ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوو جار وادەی هەڵبژاردن درێژكراوەتەوە”.

 

63 هەزار و 500 بنکەی دەنگدان بۆ کۆکردنەوەی دەنگی هاووڵاتیانی ئێران و هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەرخانکراون، 56 ملیۆن و 410 هەزار و 234 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لەم خولەدا یەک ملیۆن و 350 هەزار و 294 کەس بۆ یەکەمجارە دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن”.

Back to top button