گومان لە مردنی نەوشێروان مستەفا دەكرێت

خواكوڕك 

پاش مردنی نەوشێروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، گوتەبێژی بزووتنەوەكە، لە كەناڵی سەر بەگۆڕان، كۆچی دوای نەوشێروان مستەفای راگەیاند، لە پەیامی راگەیاندنی كۆچی دوای نەوشێروان مستەفادا گوتەبێژی گۆڕان گوتی، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، ئەمرۆ كاتژمێر 8ی بەیانی نەوشێروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، كۆچی دوای كرد”.

پاش بڵاو كردنەوەی پەیامەكەی گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، گۆمان خرایە سەر كاتی مردنی نەوشێروان مستەفا، بەگوێرەی سەرچاوەی هەواڵی میدیا ناوەخۆیەكانی كوردستان، نەوشێروان مستەفا لەكاتژمێر 4:30 خوڵەك كوچی دوای كردووە، لەكاتی گەرانەوەی بۆ كوردستان تا ئەو كاتەی كۆچی دوای كردووە، هیچ قسەیەكی نەكردووە، لەقسەكردن كەوتووە”.

لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش هاوڵاتیان و نوخبەی سیاسی و رۆشەنبیری لەواڵەكانی خۆیان پاش سەرەخۆشی خۆیان، گۆمان لەسەر مردنەكەی دەكەن، دەلێن گۆڕان راستگۆنەبوو لەگەڵ خەڵكی كوردستان لەوەی مردنی نەوشێروانی بۆ ماوەی چەند رۆژێك شاردۆتەوە، چونكە گومان هەیە كە ناوبراو لە بەریتانیا گیانی لەدەست دابێت، ئەمەش گومانێكی ترە لەسەر مردنی نەوشێروان مستەفا و هەروەها هێنانەوەشی بە فرۆكەی تایبەت گومانەكان زیاتر دەكات، لەسەر مردنی نەوشێروان مستەفا”.

لەئێستادا لەسەر ئاستی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، و میدیاكانی ناوەخۆی كوردستان پرسیاری زۆر لەسەر مردنی نەوشێروان مستەفا دەكرێت، ئەگەرچی پێشتر هەڵسوراوی گۆڕان ( هەڤاڵ ئەبوبكر) رایگەیاندبوو كە نەوشێروان مستەفای بینیوە، دۆخی تەندروستی زۆر باشە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە كەس نەوشێروان مستەفای نەبینیوە، تەنها دوو كورەكەی و برایەكی بەناوی بەختیار مستەفا، لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر هەڵسوراوێكی تر (مام رۆستەم) لە میدیاكان رایگەیاندبوو، كە دكتۆرەكانی نەوشێروان مستەفا بەناوبراویان گوتووە دۆخی تەندروستیت بای دوو شۆرەشی تر دەكات، ئەم قسانە، گومانی زۆری لەسەر كۆچی دوای نەوشێروان مستەفا دروست كردووە، كە ناكۆكی و قسەكانیش دەبنە هۆكاری ئەوەی كە خەڵك زیاتر لە مردنی ناوبراو بەگومان بن”.

شایانی باسە ئەمرۆ گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان( شۆرەش حاجی) لە پەیامێكی دا لەكەناڵی فەرمی گۆڕان، مردنی نەوشێروان مستەفای راگەیاندوو، رایگەیاند كە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كاتژمێر 8ی بەیانی كۆچی دوایی كردووە”.

Back to top button