هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری گۆڕان: یه‌كێتی پێویسته‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ جێ به‌جێ بكات نه‌ك باسی یه‌كگرتنه‌وه‌ بكات

خواكوڕك

كاردۆ محه‌مه‌د هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی پاش كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی حزبه‌كه‌یان، ده‌ڵێت” یه‌كێتی پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ی داوای یه‌كگرتنه‌وه‌ بكات، رێككه‌وتنه‌كه‌ جێ به‌جێ بكات.

(کاردۆ محەممەد) هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ یەکگرتنەوەی گۆڕان و یه‌كیتی پاش كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاندوه‌”یه‌كێتی و گۆڕان رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌ نێوانیان هه‌یه‌، پێش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی داوای یه‌كگرتنه‌وه بكات له‌گه‌ڵ گۆڕان پێویسته‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جێ به‌جێ بكات، پاشان ئه‌گه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی تر هه‌بێ له‌ خزمه‌ت گه‌ل و نیشتیمان و كاری سیاسیمان بێت، ئه‌وكات ئێمه‌ وه‌كو گۆڕان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و بڕیار ده‌ده‌ین،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌مانه‌وێ جێ به‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یه‌، هیچی تر نا.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌” پاش كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ریكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتی نیشتیمانی له‌ ریاگه‌یندراوێكدا ده‌ڵێت بۆ شاد كردنی رۆحی نه‌وشیروان مسته‌فا داوای یه‌كگرتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌كه‌ین.

Back to top button