مه‌سرور بارزانی داوای زیاتر هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ و كوردستان له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

خواكوڕك

مه‌سرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای هه‌رێمی کوردستان لە واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە، چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ باسی لیوه‌كراوه‌.

(مەسرور بارزانی) ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) له‌ تویتێكدا رایگه‌یاندوه‌” ڕۆژی هەینی 19/5/2017، لەگەڵ (کێنێپ ھاندڵمان) یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی بەرگری کۆبووەتەوە. ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی یارمەتییە سەربازی و داراییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بووە.

لە تویتێکیدا دیکەدا ((بارزانی) ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باس له‌  کۆبوونەوەکەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ده‌كات و رایگه‌یاندوه‌”گفتوگۆیەکی باشمان لەگەڵ برێت مەکگۆر ھەبوو، سەبارەت بە قۆناغی داھاتووی ھەڵمەتی دژ بە داعش، پێداویستییەکانی پێشمەرگە و ھەروەھا گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ پەیوەندییەکانی داھاتوو“. هەر لەو دیدارەدا مەکگۆرک خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری لەگەڵ مەسروور بارزانی دەربڕیوە.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، شاندێکی باڵای کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایە و لەم ماوەیەدا زنجیرەیەک دیداری گرنگیان ئەنجام داوە کە لەو چوارچێوەیەشدا، لەگەڵ ئیچ ئار مەكماستەر، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و جەیرد کۆشنەر، گەورە ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا کۆبوونەتەوە.

Back to top button