حهسهن رۆحانی له پێشه و جیاكردنهوهی دهنگهكان بهردهوامه
خواكوڕك
پاش ئهوهی دوێنی ههڵبژاردن بۆ سهرۆكایهتی كۆمار ئهنجامدار، له ئێستادا وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێرانی راگەیاند و بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكان، (حەسەن روحانی) تا ئێستا زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستھێناوە.
(عەلی ئەسغەر ئەحمەدی) سەرۆكی ناوەندی ھەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاندوه” نزیكەی 40 ملیۆن كەس بەشدارییان لە ھەڵبژاردنەكاندا كردووە و تا ئێستا زیاتر لە 25 ملیۆن لە دەنگەكان جیاكراونەتەوە.لەو رێژەیەش حەسەن روحانی 56.3% دەنگەكانی بەدەستھێناوە و (ئیبراھیم رەئیسی) 38.9%دەنگەكانی بەدەستھێناوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئهوهشی ئاشكرا كردووه” پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان بەردەوامی ھەیە و لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دەنگەكانی ھەڵبژاردن سەرۆك كۆماری، دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی شوورای شار و گوندەكان دەكرێت.