سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی یه‌كێتی: تاكه كه‌س كه سه‌ربه‌خۆی بۆ كورد به ده‌ستبهێنێت ته‌نها سه‌رۆك بارزانیه
خواكوڕك
فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدیخان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئێزدی ده‌ڵێت”هه‌موومان پێویستیمان به سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) هه‌یه و پشتگیری ته‌واویش له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین”.
(حه‌یده‌ر شه‌شۆ) فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدیخان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئێزدی رایگه‌یاندوه” ده‌بێ شنگال و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شداری له ریفراندۆم بكه‌ن و گه‌لی كورد و هه‌مووانیش پێویستییان به سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) هه‌یه بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، كه‌سێكی شیاو كه ئه‌مڕۆ بتوانێت هه‌موو ئه‌و پلان و كارانه به‌ڕێوه‌ببات بۆ سه‌ربه‌خۆیی بارزانی-یه.
فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزیدخان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه” به‌هۆى پڕچه‌ككردن و مه‌شقدانه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌ی هێزی پاراستنی ئێزدیخان بكه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دواكه‌وتووه، هه‌روه‌ها رزگاركردنی ئه‌و شوێنانه‌شی له ده‌ڤه‌ری شنگال به‌ده‌ست داعشه‌وه ماون، حه‌یده‌ر شه‌شۆ ده‌ڵێت “رزگاركردنیان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت”.
له باره‌ی چوونى حه‌شدی شه‌عبیش بۆ باشوری شنگال، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدیخان وتی “به‌داخه‌وه حه‌شدی شه‌عبی سه‌رپێچی له‌و رێككه‌وتنه كرد كه هه‌بوو”.