ڕۆحانی بویەوە سەرۆک

خواكوڕك 
بۆ جاری دووەم حەسەن ڕۆحانی بویەوە سەرۆک کۆماری ئێران ئەوەش دوای بردنەوەی لە ئیبراهیم ڕەئیسی کاندیدی کۆنزەرڤاتیڤەکان.
عەلی ئەکبەر ئەسغەری سەرۆکی لێژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران سەرکەوتنی حەسەن ڕۆحانی لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندو دواتریش میدیا فەڕمیەکانی ئەو وڵاتە ڕۆحانیان وەک سەرۆکی داهاتوی ئێران بۆ جاری دووەم ناوبرد.
لە هەڵبژاردنەکاندا حەفتا لەسەدی هاوڵاتیان بەشداریان کردو ڕۆحانی توانی ڕێژەی %56 دەنگەکان وەدەست بخات و جیاوازی نێوان خۆیی و ڕکابەرەکەی نزیکەی ۷ ملیۆن دەنگ بوو.

س: العربیە

Back to top button