ناو ئەو كەسانە ئاشكرا دەبێت كە لەمەكتەبی سیاسی پارتی بەشداری مەراسمی نەوشێروان مستەفا دەكەن
خواكوڕك
شاندێك لەمەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری پرسەی نەوشێروان مستەفا دەكەن ، بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، شاندەكەی پارتی وابریارە ئەمرۆ بگەونە سلێمانی لەوێشەوە بەشداری پرسەی نەوشێروان مستەفا بكەن”.
شاندی پارتی پێكهاتوون لە ( سیداد بارزانی ، رۆژ نووری شاوێس، هۆشیار زێباری ، عیزدەین بەرواری و کاکەمین نەجاڕ عەلی حوسێن، بروسک نووری شاوێس، ئەدهەم بارزانی) كە ئێستا بەرەو سلێمانی بەڕێكەوتن بۆ بەشداریكردن لە پرسەی نەوشیروان مستەفا.