لەمەراسیمی بەخاك سپاردنی نەوشێروان مستەفادا سوكایەتی بەسەركردەكانی یەكێتی و یەكگرتوو كرا

خواكوڕك 

لەمیانی ناشتنی نەوشێروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە سلێمانی گردی زەرگەتە، لەمیانی پێشكەش كردنی گوتارێكدا هەڵسوراوانی گۆڕان و ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی سوكایەتیان بە سەڵاحەدین بەهادین كرد”.

سەڵاحەدین بەهادین، لەگوتارەكەی دا كە وابریار بوو لەسەر پێكەوە كاركردنی لەگەڵ نەوشێروان مستەفا پێشكەش بكات، ناچاردەبێت بەشێكی گوتارەكەی بۆ رێنمایی كردن تەرخان بكات و گوتی”ئێمه‌ بۆ رێزگرتن له‌ فرمێسكه‌كانی ئێوه‌ هاتووین و ره‌وشتی كۆچكردووش وابوو كه‌ رێزی له‌ میوان ده‌گرت”.

هەر لەمەراسیمەكەدا لایانگرانی گۆڕان، سوكایەتیان بە سالار عەزیز كردوو، لەمەراسمەكەدا ناوبراو ناچار دەكرێت شوێنەكە بەجێ بێلێت، بەگوێرەی ڤیدیۆكانی ئەمرۆی ناشتنی نەوشێروان مستەفادا سوكایەتی بەكۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی هۆتاف بۆ قادر حەمە جانیش كێشراوە”.

لەكاتی ناشتنی نەوشێروان مستەفا جگە لەوەی هۆتاف كێشراوە، هۆیها لەمەراسمەكەدا هەبووە، بەشێكی زۆری سەركردەكان مەراسیمەكانیان بەجێ هێشتووە، ئەوەی بۆتە جێگای سەرنج بەشێكی زۆری لایانگرانی گۆڕان لەمەراسیمەكەدا داوایان كردووە، مەلا عەلی باپیر گوتار پێشكەش بكات”.

https://www.youtube.com/watch?v=xp6Me8BkHco

Back to top button