دواین زانیاری لەزاری سەركردەیەكی پارتی لەبارەی سەردانەكەی بارزانی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 

سەردانەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ وڵاتی ئوردن و كۆبوونەوەی لەگەڵ شا عەبدولڵا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە و پاشان بەشداری كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە دەریای مردووی ئۆردندا بۆتە بابەتی میدیاكان و بەرپرسێكی پارتیش دواین زانیاری ئاشكرا دەكات و دەلێت”سەردانی بارزانی بۆ ئوردن دەرگایەکە بۆ بەهێزکردن و پشتیوانی لە سەربەخۆییی کوردستان. 

سەڵاح دەلۆ بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركووك_ گەرمیان لە لێدوانێكی دا بۆ مالپەری فەرمی پارتی دەلێت”سەرۆک بارزانی بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن کۆڕبەندی ئابووریی جیهانەوە بۆ ئوردن بانگهێشت کراوە و لەوێ کۆمەڵێک دیدار و گفتوگۆ ئەنجام دەدات. ئوردن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان وڵاتێکی گرینگە و کاریگەریی ڕاستەخۆی لەسەر گۆڕانکاریی سیاسیی ناوچەکە هەیە و، زۆریش بەبایەخەوە لە ڕوانگە و هەنگاوەکانی سەرۆک بارزانی دەڕوانن، زۆر جار لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ڕاوێژی پێ دەکرێت، بۆیە سەردانی بۆ ئوردن جیا لەوەی پەیوەندیی هەردوولا بەهێز دەکات، پشتیوانی بۆ دۆزی کورد و پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستانیش باش دەبێت و دەرگایەک دەبێت بۆ کردنەوەی پەیوەندیی تازە لەسەر بنەمای تازە لەپێناوی سەربەخۆییی کوردستاندا.”

هەروەها گوتیشی: ”دڵنیام کە ئوردن یەکێک لەو وڵاتانە دەبێت کە پشتیوانی لە گەلی کوردستان و پرۆژەی سەربەخۆییی کوردستان و ڕیفراندۆم دەکات، کە سەردانەکەی بارزانی ڕێکخستووە و لەوێش بەفەرمی پێشوازیی لێ کرا، بۆیە چاوەڕوانین ئۆردن پشتیوانیی فراوان لە دۆزی کورد بکات.”

 

Back to top button