موقتەدا سەدر: پێویستە لەداهاتوودا ئەو دووبەشی عێراق بپارێزین و لەدەستی نەدەین

خواكوڕك 

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە دیمانەیەكی دا دەلێت”مالیكی به‌رپرسی یه‌كه‌مه‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانى ئه‌و هه‌موو بودجه‌یه‌ و داگیركارى داعش بۆ مووسڵ و ئه‌نبار و شاره‌كانى دیكه‌ و هەورەها دەلێت ئامۆژگارى حه‌یده‌ر عه‌بادى و ئه‌یاد عه‌لاوى و سه‌لیم جبوورى و ئه‌وانى دیكه‌ش ده‌كات، كه‌ ئه‌و دووبه‌شه‌ى عێراق ماوه‌ته‌وه‌، نه‌فرۆشن، چونكه‌ مالیكی یه‌ك له‌سه‌ر سێی عێراقی فرۆشت، بۆیه‌ با هیچ نه‌بێت ئه‌و دوو به‌شه‌ى ماوه‌ بیپارێزێن”.

هەروەها سەدر لەبارەی سەرۆكوەزیرانێكی سوونە دەشلێت” ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى شیعه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا حوكمى عێراقیان كرد، شكستیان هێناوه‌ و پێشتریش گوتم، ئه‌گه‌ر شیعه‌ى عێراق ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ ده‌ست شكستى پێده‌هێنرێت هەروەها لەبارەی بوونی كەسێكی سوونە بەسەرۆكوەزیرانی عێراق دەلێت” زۆر قورسه‌ كه‌سێكى شیعه‌ بدۆزێته‌وه‌ بتوانێت حوكمى عێراق به‌ سه‌ركه‌وتوویی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین.

لەبارەی بوونەوەی مالیكی بە سەرۆكوەزیرانی عێراق هاوپەیمانەكانی كردن لەگەڵی  موقتەدا سەدر دەشلێت” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێك ناكه‌وم و جارێكى دیكه‌ كه‌سێك كه‌ پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه‌، تاقی ناكه‌ینه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ویلایه‌تى سێیه‌م بدرێته‌وه‌ به‌ مالیكی”.

لەكۆتایشدا سەدر دەشلێت،  من ئێستا خۆمم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق ته‌رخانكردووه‌، به‌ڵام وه‌كو هه‌وڵ و پلان، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر عێراق سه‌قامگیر بوو و خوا یاوه‌رم بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى ببمه‌ مه‌رجه‌عى باڵا و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش له‌ ئێستادا دوامخستووه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی هەروەها گوتیشی ده‌كرێت ویلایه‌تی دووه‌م وه‌ربگرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌ چاكسازییه‌كانى”.

Back to top button